سبەینێ چوارشهممه ٢٦ ی کانوونی یەکەم، لە شاری سلێمانی لە مەراسیمێکتدا، بڕی پێنج ملیۆن دینار بەسەر ژمارهیهك خێزانی ئاوارەیی خورماتوو و ناوجەکانی کەرکوکدا دابەش دەکرێت.
فواد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند " دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر حکومەتی ھەرێم لیژنەیەکی بەسەرپەرشتی موحمود حاجی صاڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێکھێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ئاوارەکان".
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە درێژەی قسەکانیدا وتی " پاشان ئەم لیژنەیە لەگەڵ تیمێکی تایبەتی سەردانی کەمپی سورداش لە سلێمانی و گەرمیان كرد و لەگەڵ ئاوارەکان کۆبووەوەو چەند راسپاردەیەکیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران نارد، کە یەکێک لەو ڕاسپاردانە ھاوکاری کردنی کەسوکاری شەھیدان بوو".
فواد عوسمان باسی لەوە کرد دوای ئەوەی ڕەزامەندی وەرگیرا لەلایەن ئەنجومەنی وەزایران، بە پێدانی بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ ھەر خانەوادەیەک، بڕیاره سبەینێ 27ی كانونی یهكهمی 2017، لە مەراسیمێکی تایبەتدا لەھۆڵی کەم ئەندامان ئەو ھاوکارییە بەسەر٣٧ خێزان دابەش بکرێت.