هەولێر....219 كەس بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاماری روداوەكانی ساڵی 2017ی سنوری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت "219 كەس بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە".


فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەكۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند"لە ساڵی 2017 هەزار و 354 رووداوی هاتوچوو لە سنوری پارێزگای هەولێر روویداوە، بەهۆیەوە 219كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 437 كەسی تر برینداربوون".

وتیشی"ئەو رووداوانەی ساڵی 2017 لەكاتێكدایە كە لە 2016 هەزار و 263 رووداو رویداوە بەهۆیەوە 215 كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 196 كەسی تر گیانیان لەدەست داوە، واتا رێژەی رووداوەكانی 2017 بەراورد بە 2016 زیادی كردوە".

هەر لەوكۆنگرە رۆژنامەنوسیەدا ئەوەش ئاشكرا كرا، كە لەكاتی ئێستا 61 هەزار و 700 ئۆتۆمبێل داخلی هەرێمی كوردستان بووە و ئەو ژمارەیەش لە2016، 30هەزار و 700 ئۆتۆمبێل بووە، واتا رێژەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم زیادیكردوە.

فازل حاجی روونیشیكردەوە، لەكاتی ئێستا لە ستوری پارێزگا هەولێر 705 هەزار و 396 ئۆتۆمبێل بەهەموو جۆرەكانیەوە تۆماركراوە، بەڵام لەساڵی 2016، 658 هەزار و 617 ئۆتۆمبێل بووە، واتا بەهەمانشێوە رێژەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لە سنوری هەولێر زیادیكردوە.



PM:12:08:04/01/2018