پەلاماری پۆلیسی عیراق درا

داعش لە سنووری ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای دیالە، پەلاماری ھێزێکی پۆلیسی فیدراڵی دەدەن و ئێستاش شەڕو پێکدادان بەردەوامە.


محەمەد حاجی عومەر، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە ناحیەی قەرەتەپە، بە میدیاکانی حزبەکە راگەیاندووە "کاتژمێر 9ی ئەمشەو 6ی کانونی دووەمی 2018 ژمارەیەک چەکداری داعش لەگوندی گیامی سەر بە ناحیەکە، پەلاماری خاڵێکی پۆلیسیان داوە و شەڕەکە تاکو ئێستا بەردەوامە".

وتیشی ھەر بەھۆی سەختی شەڕەکەوە، پۆلیسەکان داوای ھاوکاریان لە ھێزە عیراقییەکانی دیکە کردووە بچن بە ھانایانەوە، تاکو ئێستاش بەھۆی بەردەوامی شەڕەکەوە، زیانەکان بە وردی نازانن.



PM:11:21:06/01/2018