بەرپرسێکی پارتی: گۆڕان و کۆمەڵ هۆکاری نەناردنی موچەن

 

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانی سێ لایەنەکە بۆ بەغداد بە مەبەستی پروپاگەندەی هەڵبژاردنەکان بووە و دەڵێت "گۆڕان و کۆمەڵ هۆکاری نەناردنی موچە و پارەی جوتیارانن.


خەسرەو گۆران، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: وەفدی سێ لایەنەکە هەر لەخۆیانەوە سەردانی بەغدادیان کرد، هیچ له‌بابه‌ته‌كان نه‌گۆڕاوه‌، ئەوان لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس و داوای موچەی فەرمانبەران دەکەن، بەڵام لەپشتەوە هۆکاری نەناردنی موچە و پارەی جوتیارانی کوردستان دوو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکەن و گومانیان لای عەبادی دروست کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای سەردانەکەیان بۆ بەغداد، هیچ شتێک نەکراوە کە بڵێین ئەمە گۆڕانکاریە لە سیاسەتی بەغداد بەرامبەر هەرێم، چونی هەر شاندێکی حزبی بۆ بەغداد هیچ دەسکەوتێکی نابێت وە ئەمە شتێکی زۆر خراپ و مەترسییە.

ناوبراو وتیشی: داهێنەری پەرتەوازەیی لە هەرێمی کوردستاندا بزوتنەوەی گۆڕان بووە و دەبێت شاندی حکومەت بچێتە بەغداد بۆ گفتوگۆکردن نەک شاندی ئۆپۆزسیۆن یا شاندی چەند حیزبێک کە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان.

خەسرەو گۆران ڕایگەیاندووە: گۆڕان و کۆمەڵ ئیعاز دەدەن بە حکومەتی عێراقی بۆ ئەوەی بودجە و موچە نەنێرێت بۆ کوردستان. 



AM:09:03:12/01/2018