پارتی بەجیا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات

پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری دا بە جیا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق بکات.

 


میدیای پارتی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردساتان کۆبووەتەوە و لە کوبوونەوەکەدا پارتی جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردۆتەوە.


ئاشکراشیکردووە، کە پارتی وەکو لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و پێشیوایە دەکرێت دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هاوپەیمانییەتی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی پۆستەکانی پەرلەمانی کوردستان پێکبهێندرێت.



PM:04:47:15/01/2018