عەبادی بڕیاریدا بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەری بەنداوەکانی هەرێم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق  بڕیاریدا بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان.


لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان.

بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە چۆنێتی خەرجکردنی موچەکان نەکردووە کە ئایا راستەوخۆ حکومەتی عێراق خۆی خەرجی دەکات، یاخود لەڕێگەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا دوای ڕوداوی بومەلەرزە بەهێزەکەی قەزای دەربەندیخان، شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی بەنداوەکەی کرد و بڕیاریدا بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان.



PM:08:20:16/01/2018