وەفدێکی هەردوو وەزارەتی پەروردەو تەندروستی هەرێم بڕیارە ئەمڕۆ ١٧ ی کانوونی دووەم بگەنە بە‌غدا بۆ بە داواداچوونی خەرجکردنی مووچەی هەردوو وەزارەتەکە.
ڤیان جاف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند" رۆژی چوارشەممە جارێكی دیكە سەردانی بە‌غدا دەكەنەوە بۆ وەرگرتنی دوایین وەڵامی حكومه‌تی عیراق سەبارەت به وردبینكردن له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، ئاشکرای کرد لە كۆبوونەوەی پێشوویان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدادا، باس لەوە نەكراوە كە له‌گه‌ڵ وردبینی له لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران، مووچەكانیشیان هاوتای فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی حكومه‌تی عێراق بكرێت.
ڤیان جاف راشیگەیاند لەكاتی ناردنی مووچەدا، بەدڵنیاییەوە لەسەر بنەمای لیستی مووچه‌ی هه‌رێم ده‌بێت و بەبێ پاشەكەوت خەرج دەكرێت.