هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئامانجی دروستکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرادەکات

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایدەگەیەنێت، ئەو هێزە سەربازییەی كە لەسوریا دروست دەكرێت لەسەر سنوری نێوان عیراق و ئەو وڵاتە جێگیردەكرێت و ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە هاتوچۆی تیرۆرستان.


لەلێدوانێكیدا بۆ رادیۆی سەوا كۆڵۆنێڵ راین دیلۆن، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش رایگەیاندووە، دامەزراندی ئەو هێزە سەربازییە نوێیە لەسوریا بۆ رێگریكردنە لەجموجۆڵی چەكدارانی بیانی لەنێوان عیراق و ئەو وڵاتە بەرەو توركیاو ئەوروپا وشوێنەكانی تری جیهان. بەوتەی دیلۆن هاوبەشەكانیان لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبن بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانیان لەپێناو زامنكردنی سنوورەكانی نێوان هەردو وڵات.

ئەو هێزە سەربازیە نوێیە كە لەلایەن هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا پێكدەهێنرێت و ژمارەیان نزیكەی 30 هەزار جەنگاوەر دەبێت ناڕەزایی توركیای لێكەوتوەتەوە



PM:07:55:17/01/2018