بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، کوژرانی ژن و مێردێکی لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2018، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، "شەوی ڕابردوو ژن و مێردێک لە شاری هەولێر کوژران".
پۆلیسی هەولێر هیچ زانیاریەکی دەربارەی هۆکاری کوژرانیان بڵاونەکردۆتەووە و ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بن لەسەر ڕووداوەکە.