پلانێکی دیکە تورکیا دژی کورد ئاشکرابوو

وەزیری دەرەوەی توركیا ئاشكرایدەكات، لە دیدار و كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا باسیان لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش كردووە بۆ سەر شنگال كە بە وتەی ئەو پەكەكەی لێ جێگیر بووە.


مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێك لەو .
بابەتانەی لەگەڵ عێراق قسەمان لەسەر كرد ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بوو دژ بە بوونی پەكەكە لە ناوچەی شنگال.

ئۆغلۆ وتیشی، "بەرپرسانی عێراق رایانگەیاند، پەكەكە لەگەڵ داعش جیاوازیان نییە، با هاریكاری یەكتر بكەین دژ بەو مەترسییەو وتیشیان، كۆنتڕۆڵی ئاسایشی سنوورەكانی سووریا لە ناوچەی شنگال دەگرنەوە دەست، بە تەواوی بەر بە هاتوچۆی پەكەكە-یەپەگە دەگرن".

ئاشكراشیكرد، بە بەرپرسانی عێراقمان راگەیاندووە، هەركاتێك پێویست بوو ئامادەی هەموو جۆرە پشتیوانییەكین‌و ئەوەی لە دەستمان بێت بەیەكەوە ئەنجامی بدەین بۆ دەركردنیان لە عێراق.



PM:04:32:23/01/2018