په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایگەیاند" وردبینی لە لیستی مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بەرەو کۆتایی دەڕوات و لەدوای ئەوە یەکراست حکومەتی بەغدا مووچە دەنێرێت".
"نه‌وزاد ره‌سوڵ" ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی میلله‌ت راگه‌یاند "كاره‌كانی وردبینیكردن له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و كاركردنێكی كه‌می ماوه، له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ده‌كرێت، پاشان ورده ورده وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم".
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت "له رێگه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی نزیكن له (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه، ئێمه به‌دواداچوونمان كردووه بۆ پرسی ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و رایانگه‌یاند: عه‌بادی و حكومه‌ت جددین له ناردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته".
حکومەتی بەغدا ماوەی زیاتر لە مانگێکە بڕیاری وردبینی کردنی داوە لە لیستی مووچەی هەر دوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەو پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا خەرجبکرێت.