جگە لە خشتەی ڕاگەیەندراو سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت

 

دوای دواكەوتنی بۆ ماوەی چەند رۆژێك بڕیارە سبەینێ‌ لەگەڵ خشتەی ڕاگەیەندراو دەست بە دابەشكردنی‌ مووچەی‌ كەسوكاری‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بكرێت.


فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رایگەیاند هۆكاری‌ دواكەوتنی‌ مووچەی‌ ئەو توێژە پەیوەندی‌ بەئامادەنەبوونی‌ لیستی‌ ناوەكانیانەوە هەبووە، بەڵام ئێستا لیستەكە ئامادەكراوەو لەسبەینێ یەكشەممەوە دەست بەدابەشكردنی‌ موچەكانیان دەكرێت.

هەروەك بریاریشە سبەینێ‌ لەگەڵ دابەشكردنی‌ مووچەی‌ كەسوكاری‌ شەهیدان و ئەنفالكراواندا مووچەی مانگی (10)ی وەزارەتی ناوخۆو دەزگای كاروباری مینیش دابەش بكرێت.



PM:08:33:27/01/2018