لە مەرزی باشماخ، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌جگه‌ری مریشكی ئێرانی دەگیرێت كه له‌ناو تانكه‌ری سوته‌مه‌نی حه‌شاردراوه تاوه‌كو به‌قاچاخ بهێنرێته ناو هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، تێیدا هاتووه،"له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و پاراستنی ته‌ندرووستیان له‌رۆژی 31ی 1ی 2018، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی گومركی باشماخ داستگیراوه به‌سه‌ر بڕی((1300))كگم جگه‌ری مریشكی ئێرانی كه له‌ناو تانكه‌ری سوته‌مه‌نی حه‌شاردراوه تاوه‌كو به‌قاچاخ بهێنرێته ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی توانیمان به لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ناوی ببه‌ین".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وله‌تی باشماخ، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكیه سوپاسی كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی گومركی باشماخ ده‌كات كه‌توانیویان دڵسۆزانه به ئه‌ركی سه‌رشانیان هه‌ڵسن.