کۆبوونەوەی عەبادی و فراکسیۆنە کوردیەکان لەبارەی موچە و بودجەوە کۆتاییهات

کۆبوونەوەی عەبادی و فراکسیۆنە کوردیەکان لەبارەی موچە و بودجەوە کۆتاییهات و بەگوێرەی زانیاریەکان عەبادی ڕازیبووە بە خەرجکردنی مووچەی دوو وەزارەتی هەرێم.


سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی عەبادی و فراکسیۆنە کوردیەکان کە کەمێک لەمەوبەر کتاییهات بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "بەهۆی گازندەی پەرلەمانتارانی کوردەوە عەبادی ڕازیبووە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی خەرج بکات بەر لە تەواوبوونی ووردبینی".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد عەبادی لەبارەی بوودجەی هەرێمەوە بە پەرلەمانتارانی کوردی ووتوە کە "بوودجە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان دابەش کراوە و پشکی هەرێمیش بەو لەسەر ئەو بنەمایەیە".

هاوکات بەگوێرەی زانیارەکان کاتژمێر 6ی ئێوارە جارێكی تر فراكسیۆنە كوردستانییەكان و حەیدەر عەبادی لە بارەگای تایبەتی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆدەبنەوە بۆ گەیشتن بە بڕیاری کۆتایی.

ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی گازندەی فراکسیۆنە کوردیەکان لە بوودجە و فراکسیۆنە کوردیەکانیش ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێن ڕەتیدەکەنەوە بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکەن لەبارەی بودجەوە.



PM:04:24:01/02/2018