یەکێتی ناوی کاندیدەکانی پێشکەش دەکات

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایدەگەیەنێت كارەكانی دیاریكردنی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن لەقۆناغی كۆتاییدایە و پێش وادەی دیاریكراویش لیستی ناوەكان پێشكەشی كۆمسیۆن دەكرێت.

شۆڕش ئیسماعیل، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، دیاریكردنی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەباشی بەڕێوەدەچێت و لەكاتی دیاریكراوی كۆمسیۆنیشدا بۆ پێشكەشكردنیان، وەك دەزگای هەڵبژاردن ناوی كاندیدەكان دەدەنە كۆمسیۆن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، كارەكانی دیاریكردنی كاندیدەكان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكانیش 80% بۆ 90%ی تەواو بووە و دواتر لیستی كاندیدەكان دەگەیەنرێتە كۆمسیۆن.

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی وتوشیەتی، مەڵبەندەكانی یەكێتی لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكان سەرپشك كراون و بەرپرسی راستەوخۆن بۆ دیاریكردنی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی عیراق و دواتریش دەزگای هەڵبژاردن رێكارە هونەری و یاساییەكان تەواو دەكات تا پێشكەشی كۆمسیۆن بكرێن.

بڕیارە رۆژی 12ی ئایار 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەنجام بدرێت، دوا كاتیش بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدەكان رۆژی 10ی شوباتی 2018یە.



PM:04:39:01/02/2018