بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر رایدەگەیەنێت لەبەر بەرژەوەندی ھاوڵاتیان بڕیاریماندا بەکارکردن لەرۆژانی شەممەدا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، له ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی میدیا" کەوتووە رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی راگرتنی كاره‌كان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌هۆی گواستنه‌وه‌وه هه‌ندێك له‌هاوڵاتیان كاره‌كانیان دواكه‌وتوه، بۆیه بۆقه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌م دواكه‌وتنه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڕیاریدا به‌كاركردن له‌رۆژانی شه‌ممه كه‌پشوی فه‌رمیه تاكو سه‌رجه‌م كاره‌كانی هاوڵاتیان ته‌واو ده‌بیت".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، ڕاشیگەیاندووە "داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌ین كه ساڵانه‌یان به‌سه‌رچوه یان ده‌یانه‌ویت گواستنه‌وه‌ی موڵكیه‌ت بكه‌ن یان ئۆتۆمبێله‌كانیان تۆماربكه‌ن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن له‌رۆژانی شه‌ممه بۆرایی كردنی كاره‌كانیان".