رۆناڵدۆی دیاردە دەڵێت نەیمار یاریزانێکی زۆر گونجاوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید
و ئەو ئەگەر پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.
دیاردە دەڵێت نەیمار هەر دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام ئەگەر
پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات ئەوا کارێکی باش دەکات و بە هەمانشێوەش ریاڵ
مەدرید ئەو یاریزانە بکڕێت سودی زۆری دەبێت بۆی.
ئەم قسانەی رۆناڵدۆ دیاردە دوای ئەوە دێت کە زۆرێک لە رۆژنامەکان باسی
چوونی ئەم یاریزانە دەکەن بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.