قوباد تاڵەبانی بۆ کاندیدەکانی یەکێتی باسی گیرفان دەکات

قوباد تاڵەبانی، كوڕە بچووکی تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردوی یەكێتی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت " لەدیاریكردنی كاندیدەكاندا دەبێ كۆتای بەلیستی گیرفان و مەحسوبیەت بهێنرێت".

قوباد تاڵەبانی کە جێگری سەرۆکی حکومەتە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك، لەڕێگەی پەیامێكەوە كە ئاڕاستەی یەكێتی نیشتمانی كردوە لەبەرامبەر بوونی كاندیدەكانی حزبەكەی جەخت لەوە دەكاتەوە " هەڵبژادنی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ پەرلەمانی عێراق، دەبێت لەسەر بنەمای دڵسۆزی، لێهاتووی و كارامەیی بێت".

لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت " لەدیاریكردنی كاندیدەكاندا دەبێ كۆتای بەلیستی گیرفان و مەحسوبیەت بهێنرێت، یەكێتی و پاراستنی یەكێتی بكرێتە ئەركی هەمووان".

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە یەکێتی و حیزبە کوردستانی و عێراقییەکان سەرقاڵی دەستنیشانکردنی ناوی کاندیدەکانیانن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە مانگی ئایار سازبکرێت.



AM:11:35:10/02/2018