بەرپرسێكی ئێن ئاڕتی وازیهێنا

هیوای شێخ نوری، بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی كەناڵی ئێن ئار تی و بەرێوەبەری رێگەپێدراوی چاڤی لاند و بەڕێوەبەری كارگێری كۆمپانیاكانی نالیا دەست لەكاركێشانەوەی ڕاگەیاند.

لە دەقی نوسینێكدا لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەكەیەوە دەلێت "دوای نزیكەی 8 ساڵ كاركردنم لەگروپی كۆمپانیاكانی نالیا و ڕاپەڕاندنی چەند ئەركێك لەوانە (بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی كەناڵی ئێن ئار تی، بەرێوەبەری رێگەپێدراوی چاڤی لاند و بەڕێوەبەری كارگێری كۆمپانیاكانی نالیا) بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنم كە لەكۆتای مانگی یەكی 2018 وە، بەفەرمی دەستم لەكارەكەم كێشاوەتەوە".

ناوبراو بێ ئەوەی باسی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی بكات ڕایگەیاندووە "لێرەوە بەپێویستی دەزانم كە سوپاسی خاوەن و بەڕێوەبەر و هاوكارو هاوپیشەكانم بكەم لە كۆمپانیای نالیا بۆ كاركردنی پێكەوەیی و سوپاسی پشتیوانی كردنیان دەكەم لەو ماوەیەدا و بۆ داهاتوش هیوای سە‌ركەوتنیان بۆدەخوازم".




PM:01:51:11/02/2018