شەڕ لەنێوان پەرلەمانتاراندا ڕوویدا

شەوی ڕابردوو لە نزیك نووسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە دیالە، شەڕە تەقە لەنێوان چوار ئەندامی ئەنومەنی نوێنەرانی عێراق روویداوە.

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بڵاویانكردەوە شەڕەكە لەنێوان هەر چوار پەرلەمانتار،  رەعد دەهلەكی، سەفا كەرخی، سەڵاح مزاحم و عەبدوڵا جبوری روویداوە كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كاندید كردۆتەوە.

سەرچاوەكە روونیكردەوە كە شەڕەكە بەهۆی ریزبەندی ناوەكانیان بووە لە لیستی كاندیدەكاندا و ئەوەشی خستەڕوو كە شەڕەكە گەیشتۆتە ئاستێك كە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دیجلە بەشداری بكات بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكە.

هاوکات سادق حوسەینی سەرۆكی لینەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە داوای لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەبارەی شەڕەكە پێكبهێنێت كە بە رووداوێكی زۆر مەترسیدار وەسفیكرد.



PM:12:13:16/02/2018