ئەنجومەنی ئاسایشى نێودەوڵەتى پرۆژە بڕیارى ئاگربەستى لە سوریا پەسەندکرد

کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی ئاسایشى نێودەوڵەتى بەکۆی دەنگ پڕۆژە بڕیارى ئاگربەستى لە سوریا پەسەندکرد و سەرتاسەری سوریا دەگرێتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی  بەکۆی دەنگ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پڕۆژە بڕیاری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەسوریا بۆ   ماوەی ٣٠ ڕۆژ.

پڕۆژە بڕیارەکە داوا لە هەموو لایەنە ناکۆکەکانی شەڕدەکات دەست بەجێ شەڕوپێکدادان رابگرن، لانیکەم بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ، هەروەها داوادەکات ڕێگە بدرێت بە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان یارمەتیەکان بگەیەننە ناوچە کارەساتبارەکان و بریندارەکان بگوزازنەوە، هەروەک پڕۆژە بڕیارەکە داوادەکات گەمارۆ لەسەر  شارەکان هەڵبگیریت لەنێویاندا شاری غوتەی شەرقی.

بەپێی دەقی پڕۆژە بڕیارەکە  ئاگربەستەکە سەرتاسەری سوریا دەگرێتەوە و  پێویستە دەستبەجێ بچێتەبواری جێبەجیکردنەوە.

نوێنەری کوەیت لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی بڕیارەکە رایگەیاند، ئاگربەست چارەسەرێکی کاتیە بۆ بارودۆخی سوریا، هاوکات نوێنەری سوید ڕایگەیاند، پڕۆژە بڕیارەکە بە ئامانجی مرۆییە.



PM:11:00:24/02/2018