بلآوبوونەوەی ڤیدیۆکی ژمارەیەک ئافرەتی لەشفرۆش و پیاوی لەشکڕ هەرا دەنێتەوە
ڤیدیۆیەک لە تٶرە کۆمەلآیەتییەکان بلآوکراوەتەوە کە لە شارێکی هەرێمی کوردستانە ١٥ لەشفرۆشی ئافرت و چوار پیاوی لەشکڕ و کوڕێکی ماڵەکە دەردەکەون.
لەو ڤیدیۆیەدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی سپی کەوتووە، بەلآم لەبەر ئێتیکی رۆژنامەوانی بلآوی ناکاتەوە، لەماڵێکدا لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان ١٢ ئافرەتی لەشفرۆش کە رانیەی و هەولێری و کەرکوکی و عەرەبی بەغدادی تیایە، کەسێک کە لە پۆلیس دەچێت ناو و نیشانیان لێوەردەگرێت و بەتەوای دەموچایان پێشان دەدات.
دوای دەچێتە سەر پرسیار لە کوڕە لەشکڕەکان و لێیان دەپرسێت خەڵکی کوێن و بۆچی هاتوون بۆ ئەم ماڵە، چواریان دەلێن هاتووین بۆ "سێکس" و نرخی لەشکڕینەکەش ئاشکرا دەکەن، مێرمنداڵێک لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت " ئەمە ماڵی ئێمە یە".
تا ئێستا نازانرێت ئەو کەسەی وێنەکانی گرتووە کێییەو کێش لەتۆڕە کۆمەلآیەتییەکان ئەم گرتە ڤیدیۆیەی بلآوکردۆتەوە، بەلآم لە پرسیار کردن لە ئافرەت و پیاوەکان، ئەو کەسەی دەپرسێت و دەرناکەوێت لە پۆلیس، یان هێزە ئەمنیەکان دەچن.
تا ئێستا پۆلیس هیچ شتێکی لەوبارەیەوە بلآونەکردۆتەوە.
PM:03:27:01/03/2018