تورکیا ڕۆژنامەنوسێکی باسنیوزی دەستگیرکرد

ڕۆژنامەنوسێکی پارتی کە یەکێکە لە گەنجە ڕۆژنامەنووسە کوردەکانی شاری ئیستەنبۆڵ، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بە تۆمەتی بانگەشەکردن لە دژی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە عەفرین، دەستگیر کرا.

ماڵپەڕی باسنیوزی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە ئێوارەی دوێنێ، جەسیم ئیلهانی کە تا دوو مانگ لەمەوبەر و تا داخستنی ڕۆژنامەی "باس"ی کورمانجی و تورکی، یەکێک بوو لە کارمەندەکانی ئەو ئەو دەزگایە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە شاری ئیستەنبۆڵی تورکیا دەستگیر کراوە.

جەسیم ئیلهانی بە تۆمەتی بانگەشەکردنی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دژی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە عەفرین، دەستگیر کراوە.

لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، لە ناوخۆی تورکیا و باکووری کوردستان، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە چڕی چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن و ئەو کورد و هاووڵاتییانەی تورکیا کە دژی هێرشەکەی سەر عەفرین قسە دەکەن، بە تۆمەتی بانگەشەکردن لە دژی تورکیا دەستگیر دەکرێن.



PM:02:31:15/03/2018