عەبادی دوایین بڕیاری سەبارەت بە فرۆکەخانەکانی ھەرێم راگەیاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێوەدەوڵەتیەکانی لەھەردوو فڕۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانی دەرکرد و دەڵێت "ڕێکارەکان بۆ ئەو مەبەستە کۆتایی ھاتوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئازاری 2018 حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پۆستێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاشکرایکردوە، فەرمانی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەکانی لەھەردوو فڕۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانی دەرکردوە.

عەبادی ڕایگەیاندووە "بڕیارەکە دوای ئەوەدێت کە  سەرجەم ڕێکارە یاسایی و دەستورییەکان  لەنێوان ھەردوو فڕۆکەخانەکەی ھەرێم کۆتاییھاتوەو دەسەڵاتی حکومەتی عیراق لەھەردوو فڕۆکەخانەکەدا جێگیرکراوە".



PM:03:25:15/03/2018