مەریوان قانع: لەکەرکوک ئاگرێکی نەورۆیان بەیەکەوە بۆ نەدەکرایەوە، دەیانوت دەوڵەت دروستدەکەین

رۆشنبیر و مامۆستای زانکۆ د. مەریوان وریا قانع لەسەر پەیوەندەی لایەنەکان و پرسی دەوڵەتی کوردی دەڵێت " لە کەرکوک ئاگرێکی نەورۆزیان بەیەکەوە بۆ نەدەکرایەوە، کەچی دەیانگوت دەوڵەت دروستدەکەین".

 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەژماری خۆی، د. مەریوان قانع نووسەری دیاری کورد لەسەر مەراسیمی جەژنی نەورۆژ لە کەرکوک، نووسیویەتی " کەسێک یەک تۆز عەقڵ و ئیدراکی ھەبووایە دەیزانی ئەمانە پیاوی دروستکردنی دەوڵەت و دروستکردنی نیشتیمان و دروستکردنی ھاوڵاتیی خاوەن ماف و ڕێزگرتنی لانی کەمی ھیچ جۆرە پرنسیپێکی ئەخلاقیش نین".

لە درێژەی نووسینەکەیدا نووسیوویەتی " ئەمانە کۆمەڵێک بازرگانی مشەخۆر و نابەرپرسیار و خێڵەکین. کوردستان وەک دەغیلەیەکی شەخسیی گەورە دەبینن و ھیچیتر. تا بتوانن پارەی تێکەن و گەورەتری بکەن ناڕۆن و دەمێننەوە، کەیش نەیانتوانیی ئیتر دەغیلەکە ھەڵدەگرن و دەڕۆن، لە شوێنێکی تری دونیادا پاڵی لێئەدەنەوە و خۆیان و منداڵەکانیان و نەوەکانی دواتریشیان پارەکەی ناوی دەخۆن".

دوای رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ داگیرکردنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، ئەمڕۆ جارێکی تر حیزبە کوردیەکان هاوشێوەی پێشوو پشێووی و بارگرژی نەورۆز بەڕێوەچوو، پارتیش بەشداری مەراسیمەکەی نەکرد.


PM:07:56:20/03/2018