بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداریەک ئاڕاستەی حاجیان دەکات

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە لە پرۆسەی تیروپشکی حەجی ئەمساڵ ناویان دەرچووە سەردانی بەرێوەبەراتیەکانی حەج و عومرەی پارێزگاکان بکەن.

لە ئاگاداریەکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوانەی لە تیروپشکی ئەمساڵی حەج ناویان دەرچووە و ئەو کەسانەش کە سەفەر حەجی ساڵی ڕابردوویان دواخراوە بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە ماوەی حەوت رۆژدا سەردانی بەرێوەبەڕاتیەکانی حەج و عومرەی پارێزگاکان و ئیدارەى گەرمیان بکەن.

لە ئاگاداریەکەدا ئەوەش خراتەڕوو، پێویستە هاوڵاتیان بڕی چوار هەزار و ١٠٠ دۆلار و پاسپۆرتی عێراقی ڕادەست بە بەرێوەبەراتیەکانی سنورەکەی خۆیان بکات.

ئاماژەی بەوەشدراوە، لە رۆژی سێشەممە بەرواری ٢٧/٣/٢٠١٨ دەست پێ دەکات وهەتا بەرواری ٤/٢ رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.

باس لەوەشکراوە، رۆژی شەممە دەوام فەرمی دەبێت وەک رۆژانی تر لە بەرێوەبەراتیەکانی حەج و عومرەی پارێزگاکان و سنوری ئیدارەى گەرمیان.

ڕاشیگەیاندووە هەر کەسێک دوا بکەوێت لە ماوەی دیاریکراودا سەفەرەکەی لەدەستدادات و کەسێکی تر لە یەدەگەکان شوێنەکەی پر دەکاتەوە و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆی دەبێت.



PM:06:21:26/03/2018