پارێزگاری هه‌ولێر، نەوزاد هادی به‌فه‌رمی داوای لێبووردنی له‌و مامۆستایه كرد كه له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌ردەكه‌وت کە لەلایەن دوو ئاسایشەوە دەستدرێژیدەکرێتە سەر.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت " هه‌ر دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی په‌لاماردان و بێڕێزیكردنی دوو كه‌س به‌رامبه‌ر مامۆستایه‌كی هه‌ولێر له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی رابوردوو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو و به‌ئه‌ركی خۆی زانیوه بچێته خزمه‌تی ئه‌و مامۆستایه‌و به‌ناوی پارێزگای هه‌ولێر داوای لێبوردنی لێبكات ، ئه‌مڕۆ به لوتف و گه‌وره‌یی خۆی دوور له چاوی كامێرا و میدیاكان ئه‌و مامۆستا به‌رێزه به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ی ته‌شریفیان هێنا بۆ دیوانی پارێزگای هه‌ولێر و سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد".
پارێزگاری هەولێر دەڵێت " وێڕای ئیدانه سه‌ركۆنه‌كردنی تووندی ئه‌م ره‌فتاره نه‌شیاوه به‌رامبه‌ر به‌رێزیان كرد و ستایشی خزمه‌ت و به‌خشنده‌ی و لێبورده‌یی كردن به‌نمونه‌ی باڵای كه‌سایه‌تییه‌كی په‌روه‌دكار و دڵسۆزی گه‌ل و نیشتیمان له‌قه‌میدان كه شایانی رێز و قه‌در گرتنن".
نەوزاد هادی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوە بە مامۆستاکە هه‌موو رێكاره یاسایی و ئوسولییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان بۆ سزادانی ئه‌و دوو كه‌سه بگیرێته به‌ر.