وتەبێژی حکومەتی بەغدا، سەعد حەدیسی رایگەیاند" حکومەتی هەرێم دەتوانێت بەو پارەیەی بەغدا دابینی دەکات لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و فرۆشی نەوت، موچهی تهواوی فهرمانبهرانی هەرێم بەبێ پاشەکەوت بدات"، ئەو دەڵێت " بڕێک پارەی تر رەوانەی هەرێم دەکەین".
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەعد حەدیسی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە وتی " حکومەتی هەرێم بەو بڕە پارهیهی بهغدا دهینرێت لەگەڵ ئەو داهاتە ناوخۆییانە و فرۆشی نەوت ئەگەر بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت دەتوانێت موچەی تەواوەتی موچەخۆرانی بەبێ پاشەکەوت بدات".
حەدیسی وتیشی"بڕێك پارهی دیكه رهوانهی ههرێم دهكرێت".
ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە دوێنێ حکومەتی هەرێم لەسەر رۆشنایی ئەو پارەیەی بەغداو ئەمەریکا دەینرێن، لەگەڵ داهات نەوتی هەرێمدا بڕیاری دەستکاریکردنی مووچەیان دا بڕی پاشکەوتیان مووچەیان کەمکردەوە.