سپی راپرسیەکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر بڵاودەکاتەوە

دەزگا تایبەتیەکانی هەڵبژاردنی حیزبەکان ماوەی چەند مانگێکە لە شارە جیاجیاکانی عێراق و هەرێم سەرقاڵی ئەنجامدانی راپرسین، پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئێستا چەند راپرسیەکی لە پارێزگاکانی هەرێم ئەنجامداوە، سپی چەند راپرسیەکی دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حیزبەی لە پارێزگای هەولێر دەستکەوتووە کە لەچەند بەروارێکی جیادا ئەنجامی داون و سپی ناوبەناو بڵاویدەکاتەوە.

لەم هەواڵەدا راپرسیەکی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەو حیزبە بڵاودەکەینەوە کە لە هەولێر ئەنجامی داوەو دەست سپی کەتووە.
لەو راپرسیەدا کە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئەنجامی داوە، ٢٥٠٠ دوو هەزارو پێنج سەد فۆرم دابەشکراوە.
بەپێی ئەنجامەکانی ئەو راپرسیە:

پارتی دیموکراتی کوردستان: ٥١٠ دەنگی بەدەست هێناوە

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: ١٦٨ دەنگی بەدەست هێناوە

بزووتنەوەی گۆڕان: ٤٩٥ دەنگی بەدەست هێناوە

یەکێتی نیشتمانی کوردستان: ١٩٠ دەنگی بەدەست هێناوە

کۆمەڵی ئیسلامی: ١٧٨ دەنگی بەدەست هێناوە

نەوەی نوێ: ٢٦٩ دەنگی بەدەست هێناوە

یەکگرتووی ئیسلامی: ١٩٦ دەنگی بەدەستهێناوە

ئەو کەسانەی بێ لایەنن: ٣٩٧ دەنگە

ئەو کەسانەی دەنگ نادەن: ٩٧ کەسە



PM:04:27:31/03/2018