چەند کەسێک هەوڵی تێکدانی کۆبونەوەیەکی جەماوەری شاسوار عەبدول واحید دەدەن

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ئاهەنگێکی ناساندنی پاڵێوراوەکانی نەوەی نوێ بە هاوڵاتیانی کەرکوک، لە کۆتایی وتارەکەی شاسوار عەبدول واحید سەرۆکی نەوەی نوێ لەلایەن ژمارەیەک گەنجەوە هەوڵی تێکدانی ئاهەنگەکەی دەدەن.

کەناڵی "کورد نیوز"ی زمانحاڵی نەوەی نوێ رایگەیاند، "دوای تەواو بوونی وتەکانی "شارسوار عەبدول واحید"سەرۆکی نەوەی نوێ لە ئاهەنگی ناساندنی کاندیدانی جوڵانەوەکەی لە شاری کەرکوک، چەند کەسێک لە ڕێگای هاویشتنی "بوتڵ و شەڕە کورسییەوە"، هەوڵی تێکدانی ئاهەنگەکە دەدەن و پشێوی دەخەنە ناو هۆڵەکەوە، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا هێزە عێراقییەکان، دێنە ناو هۆڵەکەو کۆنترۆڵی دۆخەکە دەکەن".

هەر وەک کەناڵەکە ئاماژەی بۆدەکات، تا ئێستا نەزانراوە ئەو گەنجانەی، کە هەوڵی تێکدانی ئاهەنگەکەیان داوە سەر بە چ لایەنێکی سیاسین، بەڵام تەنها ئاماژەی بەوەدا کە ئەو گەنجانە بەڕەگەز کوردبوون".

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢١ی نیسانی ٢٠١٨، "شاسوار عەبدول واحید" سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاهەنگێکی جەماوەری لە شاری کەرکوک ساز کرد، بە بەمەستی ناساندنی کاندیدەکانی بۆ خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیاروایە لە ١٢ی ئایاری ئەمساڵ بەریوەبچێت.



PM:03:45:21/04/2018