عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی موچەی دوومانگی چەند بەڕێوەبەرایەتییەک

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە بەغداوە ڕایگەیاند، موچەی مانگی ١١ و ١٢ی ساڵی ڕابردووی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە و کارتی زانیاری لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خەرجدەکرێت.

سالار عەبدوڵا، لە لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەیان لەگەل هەریەکە لە وەزیری ناوخۆی عێراق و پارێزگای سلێمانی بڕیاری سەفکردنی موچەی هەر چوار بەڕێوەبەرایەتییەکە دراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆبوونەوەکە  بەبەشداری هەریەک لە قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق و د. هەڤاڵ ابوبکر، پاریزگاری سلێمانی و عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە بەغداد بۆ تاوتوێکردنی کیشەو گیرو گرفتەکان، بەڕێوەچووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی (١١ ،١٢)ی ساڵی ڕابردووی هەر چوار بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگە و کارتی زانیاری.




PM:02:47:24/04/2018