ئەمریکا لەسەر ڕەوشی عەفرین ڕەخنە لە تورکیا دەگرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەخنەی لە توركیا گرت بەوەی رێگری دەكات لە گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی پێشتر بەهۆی پەلامارەكانی سوپای ئەو وڵاتەوە عەفرینیان بەجێهێشتبوو.

هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند توركیا رێگری دەكات لە گەڕانەوەی 140 هەزار ئاوارەی شاری عەفرین بۆ سەر زێدی خۆیان و دەشڵێت كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە چاودێریكردنی رەوشی عەفرین.

رۆژی 18ی ئاداری رابردوو سوپای توركیا پاش پەلامارێكی بەرفراوان كە نزیكەی دوو مانگی خایاند، شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانی داگیركرد و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 140 هەزار كەس ناچاربوون ماڵوحاڵیان بەجێبهێڵن.



AM:08:45:04/05/2018