عەبادی: بەرپرسانی هەرێمی داوای لێبوردنیان لێ كردوم

سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، دەڵێت لەسەر دڕاندنی وێنەکانی لە هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی هەرێم پەیوەندییان پێوە کردووە و داوای لێبوردنیان کردووە.

 حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی حیوار بەغدادی کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی ڕێکخراو هەیە بۆ دڕاندنی وێنەکانی لە هەرێم و بەرپرسانی هەرێم پێیان وتووە ئەو کارە پەیوەندی بەوانەوە نییە و بەدواداچوون دەکەن.

وتیشی، لێدوانی بەشێک لە سەرکردەکانی کوردیان گوێلێبووە کە ترسی پێوە دیارە، ئەگەر لە خۆیان دڵنیان، بۆچی وێنەکانی دەدڕێنن و لە بوونی ئەوان لە هەرێم دەترسن.

 عەبادی باسی لەوەش کرد، دڵنیا نین کە کورسی دێنن یان نا، ئەوان کاندیدی کوردیان هەیە، لە سەرجەم شارەکان، لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هاوڵاتی خۆی بڕیاردەدات دەنگ بە کێ دەدات.



PM:08:44:08/05/2018