ڕێژەی دەنگدان لە کەرکوک کەمتر لە 40% و قوباد تاڵەبانی بانگەوازێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست "سپی" کەوتووە ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان تا ئێستا لە شاری کەرکوک کەمتر لە 40%ە و ئەو ڕێژەیەش بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو زۆر کەمترە.
هاوکات قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکی بەپەلەدا کەمێک لەمەوبەر ڕایگەیاند "به‌م ساردوسڕییه‌ی ئێستای ده‌نگده‌ران كه‌ركوكی كوردان زیاتر و زیاتر ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه جۆربه‌جۆره‌كان، تكایه به‌ده‌نگدانی پڕ جۆش و خرۆشتان له‌م دوو كاتژمێره‌ی كه ماوه شوناسی كوردستانی بوونی کەرکوک بسەلمێنن، ڕۆحی مامی خۆتان و هه‌موو شه‌هیده‌کان ئاسودهبكهن".
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە "هه‌رچی حساب و كتاب و گله‌ییه بیخه‌نه پاش ڕه‌واندنه‌وه‌ی به‌ره‌نجامه كاره‌ساتاوییه‌كانی ئه‌م سستی به‌شدارییه‌ی ئێستا له ده‌نگدان، گه‌ر وانه‌که‌ین کورسییه کوردییه‌کانی قودسهکهمان له‌ده‌ست ده‌چێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئەوانەی کە دەیانەوێت شکست بە کوردستان بهێنن".