بڕیاری دەستگیکردن بۆ بوک و زاوایەک دەردەکرێت

دادگای دوبەی، بەهۆی نواندنی چەند رەفتارێکی دژەباو لە ئەهەنگەکەیاندا، بە فەرمی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بوک و زاوایەکی ئیماراتی دەرکرد.

"ئه‌حمه‌د خه‌میس و مه‌شاعل شه‌حی"، دوو راگەیاندکاری ئیماراتین کە له‌م دواییانه‌دا هاوسه‌رگیرییان كرد و له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یاندا چه‌ند ڕه‌فتارێكیان نواند، كه‌ دیارترینیان ئه‌وه‌بوو لە سەرەتای هاتنە ژورەوەی تا شوێنی دانیشتنیان، زاوا بوکەکەی بە باوەش و ماچ کردنەوە هێنایە ژورەوە.

ئەو دیمەنەش لەلایەن ئامادەبوانی ئاهەنگەکە وێنەو ڤیدیۆی گیراو بە زویی لە میداکانی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوەو قسەو توانجێکی خۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە پاش بڵاوبونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە 
هاوڵاتیان و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە توڕەبونی خۆیان لەو رەفتارە دەربڕی ، بەو پێیەی له‌گه‌ڵ نه‌ریت و ڕه‌وشتی وڵاته‌کەیان ناگونجێت، هەر بەو هۆیەوە پۆلیس بڕیاری دەستگیکردنی بۆ بوک و زاواکە دەرکرد.

بەپێی ماڵپەڕی "الاخباریە" ئەو بوک و زاوایە بڕیارە له‌ دادگای ته‌میزی دوبه‌ی به‌ پێی یاسایه‌كی 2007 دادگاییردنەکەیان بەڕێوەبچێت، کە ته‌واوی سزاكانیش بۆ سه‌ر هه‌ردوو لایه‌ن یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.


PM:07:15:16/05/2018