بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق ئاشكرای ده‌كات ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رچ كردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دراوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوو ئه‌م پاره‌یه بگاته هه‌رێمی كوردستان .
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، دكتۆر فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌رزاره‌تی دارایی رایگه‌یاند ": حكومه‌تی عێراق بریاری خه‌رچ كردنی موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ده‌ركردوه، له رێگه‌ی وه‌رزاره‌تی دارایی عێراقیشه‌وه پێم راگه‌یاندراوه، چاوه‌روان ده‌كرێت له‌دوو رۆژی داهاتوو پاره‌كه بگاته هه‌ولێر" .
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی مانگانه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه دابینده‌كرێت ده‌گوازرێته‌وه بۆسه‌ر ژماره حسابی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و دواتر له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه خه‌رجده‌كرێت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
پێدانی مووچەی مانگی سێ لە کاتێکدایە کە مانگونیوێکە حکومەتی هەرێم دوا کەوتووە لە پێدانی مووچە، ئێستا کە مووچەی مانگی سێ دەدرێت، ٢٠ ی مانگی ئایارە.