ڕاپەڕین...چەند سواڵكەرێك دەستگیركران

بەمەبەستی نەهێشتنی دیارەی سواڵكردن بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیە هەڵمەتێكی گەران و پشكنینی بەناو شاردا ئەنجامدا بەمەبەستی دەستگیركردنی هەموو ئەوانەی سوڵ دەكەن كە ماوەیەكە دیاردەی سواڵكردن زۆربوە سیمای شاریان ناشیرین كردووە.

لەڕاگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كە دەست "سپی میدیا" كەوتووە كە بەرواری ۲۷ / ٥ / ۲۰۱۸ نزیك كاتژمێر پێنجی ئێوارە لەلایەن هێزەكانمان بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیە نۆ هاوڵاتی سواڵكەر كەتیایاندا سێ كەسیان هەژدە ساڵیان تەواو نەكردووە سەرجەمیان لە ڕەگەزی مێن، دەستگیركران لەناو بازاڕی ڕانیە كە كاری دەرۆزەیان دەكرد ئەمەش لە كاتێكدا دەرۆزە كردن بەپێی یاسا قەدەغەیە. 

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە سەرجەمیان ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕزگاریكران لە ڕانیە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی یاسایی (۳۹۰) لە یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیران. ئەمڕۆش بە بڕیاری دادوەر ئازاد كران بەبەڵێن نامەیەك كە بۆ جاری داهاتوو كاری  دەرۆزە كردن ئەنجام نەدەنەوە بە پێچەوانەوە سزای یاسایی ئەدرێن.
ئەمیرحسن



PM:01:05:28/05/2018