كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، بڕیاری هەڵوەشانەوەی زیاتر له هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدان له پارێزگاكانی عیراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دەدرێت.
بەپێی نوسراوێکی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ، ئه‌مڕۆ 29ی ئایار کە ئاراسته‌ی لیژنه باڵاكه‌ی حكومه‌تی عیراق كراوه، ئه‌نجامی ده‌نگدان له 954 وێستگه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری له 10 پارێزگای عیراق هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، كه به‌شێكیان به‌هۆی بوونی سكاڵای سوور و به‌شێكیشیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هونه‌ریی كۆمسیۆنه‌وه هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
هەروەها له لیسته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌نجامی ده‌نگدان له 67 وێستگه‌ی ده‌نگدان له بنكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، كه به‌ده‌نگدانی مه‌رجدار ناسراوه.
هەروەها کۆمسیۆن جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە كه هیچ كه‌لوپه‌لێكی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ناونه‌براوه، به‌ڵكو ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی دادگای باڵای فیدراڵی، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كات.
ئەو هەنگاوەی کۆمسیۆن لەکاتێکدایە کە دوێنێ پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا دەنگدانی دەرەوەی وڵات و دەنگدانی مەرجدار هەوەلوەشێنێتەوە.