بە ڤیدیۆ.. موسەنا ئەمین: کورد دەبێت شەڕە سەگ بکات

موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە بەغدا لەسەر کاری ساختەکاری و پەیوەندی کورد و کورد لەبەغدا دەڵێت" ئەگەر رێکنەکەوین دەبێت شەڕە سەگ بکەین".

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤ موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت " ئەم تەزویرەی کرا قوڕبەسەری بوو بۆ کوردو، ئاخر بزماریاان دا لە تابووتی یەکڕیزی کورد، بەم شێوەیە کورد ناتوانێت یەکڕیز بێت، بەم شێوەیە کورد دەبێت بە برینداری بێتەوە بۆ ئێرە جارێکی تر بۆ ئەوەی شەڕە سەگ لەگەڵ یەکتر بکات، من ترسی ئەوەم هەیە کە ئەسڵەن ئەمە پلانێک بێت، بۆ ئەوەی کورد نەتوانێت یەکڕیز بێت".

موسەنا ئەمین سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە سلێمانی لەهەڵبژاردنی ١٢ ی ئایاری ئەمساڵیش توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. 





AM:01:22:30/05/2018