كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئەنجامی دەنگدانی هەزار و 21 وێستگەی هەڵبژاردنی ناوخۆ و دەرەوە و تایبەت و گشتی هەڵوەشاندەوە.
ئەنجوومەنی کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ئایار، لە چوارچێوەی بەیاننامەیەکدا، خشتەیەکی بڵاوکردوەتەوە، کە تیایدا ئەنجامی دەنگدانی لە هەزار و 21 وێستگەی هەڵبژاردنی ناوخۆ و دەرەوە و تایبەت و گشتی هەڵوەشاندووه‌ته‌وه".
به‌پێی خشته‌كه‌ی كۆمسیۆن، له پارێزگا هه‌ولێر ده‌نگدانی 80 وێستگه، له سلێمانی 96 وێستگه، له دهۆك 224 وێستگه و له كه‌ركوكیش 186 وێستگه هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
هەروەها له ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌شدا، 10 وێستگه‌ی ئه‌ڵمانیا، 11 وێستگه‌ی ئه‌رده‌ن، 31 وێستگه‌ی ئه‌مریكا و 2 وێستگه‌ی سوید و 1 وێستگه‌ی بریتانیا و 1 وێستگه‌ی توركیا هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
لە خشتەکەدا هاتووە له ویستگەکانی عێراق-یشدا، دەنگدانی 2 وێستگە لە پارێزگای دیالە، 36 وێستگە لە سەڵاحەددین و 179 وێستگە لە نەینەوا هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
له بەشێکی دیکەی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمەندنیان له ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران دروستكردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌مته‌رخه‌مبوون یان هۆكاربوون له‌و روداوانه‌ى كه رویانداوه و، بووه‌ته هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگى ئه‌و وێستگانه.