فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەپرسێکی یەکگرتوو دەردەکرێت

دادگای كەركوك فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەرکرد.

 دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك، لە نوسراوێکیدا كە ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی 6ی 2018،بڵاویکردووەتەوەوواژۆی دادوەر "سەباح مەجید ئیبراهیم"ی لەسەرە، تیایدا  فەرمانی دەستگیركردن بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەرچووە و سەرجەم ئەندامانی دیسپلینی دادوەریی و كارمەندانی پۆلیسیش راسپێردراون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە و دەستگیركردنی ناوبراو.

بەپیی نوسراوەکە، رێبوار تاڵەبانی كە لەسەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بەپێی مادەی 331 لەیاسای سزادانی عێراقیەو و لەسەر سكاڵای نوسینگەی كەركوكی دەستەی نەزاهە دەرچووە، كە پێشتر لەدژی ناوبراو تۆماركراوە.

جێی ئاماژەیە  رێبوار تاڵەبانی لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 پارێزگای كەركوكی بەجێ هێشتووە و لە ئێستاشدا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە. 


PM:05:21:03/06/2018