وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ٩ و ١٢ی ئامادەیی ئاشکرادەکرێت

بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی نۆ و ١٢ی بنەڕەتی لە هەرێمی کوردستان  رابگەیەنرێت.

کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە راگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆ و ١٢ی بنەڕەتی رابگەیەنرێت،

ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەشێ وتووە، کە چەند رێکارێکی پێویست وەک وردبینیکردن ماون بگیرێنە بەر بۆ نمرەکانی خوێندکاران و دواتر ئەنجامەکەی رادەگەیەنرێت.

هاوکات سەرچاوەیەک لە نێو وەزارەتی پەروەردەوە بۆ "سپی" ئاشكرایرد، بڕیارە له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجامه‌كانى هه‌ردوو پۆلى ١٢ى ئاماده‌یى و ٩ی بنه‌ره‌تى لە رێگەی ئۆنلاینەوە رابگه‌یه‌نرێت. لە ئێستاشدا پرۆسەی وردبینیکردن لە ئەنجامەکان دەستیپێکردوەو دواتر داخڵی سیستمی ئۆن لاین دەکرێت.

رۆژی ٢٧ی ئایار بە بەشداری زیاتر لە ٢٥٠ هەزار خوێندکار، تاقیکردنەوەی پۆلەکانی نۆ و ١٢ی بنەڕەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.


PM:08:24:18/06/2018