سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان لەکاتی دەنگداندا وتی " تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌یه کە توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن وه‌ك بڵێی شۆڕشێكی دیموكراتی به‌رپا ده‌كات. گواستنەوە بۆ قۆناغی سه‌رۆكایه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار، به نسیبی ئێمه بوو".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٤ حوزەیران سه‌ردانی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی ساففه‌ت چه‌بی له ناوچه‌ی ئوسكودار-ی ئیستانبوڵ كرد‌و لەکاتی دەنگداندا رایگه‌یاند "تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌یه کە توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن وه‌ك بڵێی شۆڕشێكی دیموكراتی به‌رپا ده‌كات. گواستنەوە بۆ قۆناغی سه‌رۆكایه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار، به نسیبی ئێمه بوو".
ئۆردو‌غان وتیشی: "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری توركیا وه‌رمگرتوون ئه‌وه ده‌رده‌خات ته‌نانه‌ت له وڵاتانی هه‌ره پێشكه‌وتووش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێژه‌ی به‌شداریکردن له خوار له‌سه‌دا ٣٠ه توركیا هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕیووه. له دوا هه‌ڵبژاردن رێژه‌ی به‌شداریکردن له‌سه‌دا ٨٥ی تێپه‌ڕاند ئه‌مه‌ش ئاستی دیموكراتی و گه‌شه‌ی دیموكراتی له توركیا خسته روو. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌یه کە توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن وه‌ك بڵێی شۆڕشێكی دیموكراتی به‌رپا ده‌كات. گواستنەوە بۆ قۆناغی سه‌رۆكایه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار، به نسیبی ئێمه بوو. له‌ڕێگەی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌وه توركیا ئامانجه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رز دیاری ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌ئاستی شارستانییه‌تی هاوچه‌رخ".
ئەو وتیشی: "خێری پێوه بێت. خوا یار بێت ده‌بێته ده‌سپێكی قۆناغێكی نوێ بۆ گه‌له‌كه‌مان".
سه‌ركۆماری توركیا ئاشکراشیکرد كه له ئیستانبوڵ چاودێری به‌شێك و له ئه‌نقه‌رەش چاودێری به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.