ڕاپەڕین...دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا گیرا

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا گیرا و چەند كەسێكیش دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و بەهاوكاری یاریدەدەریەتی ئاسایشی قەڵادزێ لەدوو شوێنی جیاواز لەناو شاردا قەڵادزێ و گوندی دارەشمانە دەستیان گرت بەسەر 285 دەبەی 10لیتری لەجۆری ترشی ئەسید بەشێوەی كەلوپەلی پاككردنەوەی بەلوگۆی كۆمپانیای پێرسڵ ڕووپۆشكرابوو، كە دەیانویست بیبەن بۆ وڵاتی ئێران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد دووكەس دەستگیركراوە بەپێی مادەی 14 مخدرات لەلایەن دادوەر ڕاگیراون پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆكراوەتەوە.

ئەمیر حەسەن



PM:01:17:02/07/2018