نێچیرڤان بارزانی بەشداری لەمەراسیمی سوێندخواردنی ئەردۆغان دەكات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی تورکیا دەکات، بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی سوێندخواردنی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە.

میدیاکانی تورکیا بلاویانکردەوە، رۆژی دووشەممە ٩ی تەمووز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئەو وڵاتە دەكات‌و بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆك كۆماری نوێ‌ دەبێت.

رۆژی 24ی حوزەیرانی رابردوو، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی‌و پەرلەمانی توركیا بەرێوەچوو، كە بەپێی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك سەرۆك كۆماری نوێ‌ هەڵبژێراون.




PM:01:31:08/07/2018