سێ هاوڵاتی خنكان

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ هاوڵاتی دانیشتووی شاری بەغدا لە دەریاچەی دوكان خنكان كە بە مەبەستی گەشتكردن ڕویان لە سەیرانگای دوكان كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بە ئەوە كرد، بەیانی ئەمڕۆ سێ هاوڵاتی بەناوەكانی (ح. ر. ص) لە دایكبوی ۱۹۸۲، ( ع. ع. م) لە دایكبوی ۱۹۹۱ و خێزانی بەناوی (د. س. د) لەدایكبوی ۱۹۹۳ لە دەریاچەی دوكان خنكان.

ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، هەرسێكیان بە ڕەچەڵەك عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان، بەمەبەستی گەشتكردن ڕویان لە سەیرانگای دوكان كردبوو.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی مەلەوانی دوكان توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تەرمی هەرسێكیان دەربهێنرێتەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.




PM:02:08:09/07/2018