حاڵەتێکی دەگمەن لە هاویندا کاریگەری لەسەر زستانی ئەمساڵی هەرێم و عێراق دەبێت

هاوینی ئەمساڵ حاڵەتی بەخۆیەوە بینیوە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو سودی هەیە بۆ ناوچەکانی سعودیە و عێراق و وڵاتی شام لە وەرزی زستانی داهاتوودا و دەبێتە هۆی باران بارینی یەکلەدوای یەک.

خالید مەهداوی پسپۆڕی بواری کەشناسی ، لەڕێگەی بڵاوکراوەیەکی شیکارییەوە ڕایگەیاندووە "حاڵەتی نینۆی ئیستا لە ئۆقیانوسی هێمن چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوودا بەهێزبێت بەتایبەت لە مانگەکانی زستاندا، بەگوێرەی ئەرشیفی کەشوهەوا ''دیاردەی نینۆ'' بە شێوەیەکی بەرچاو سودی دەبێت بۆ وڵاتەکانی سعودیە و عێراق و وڵاتی شام و میسر و تورکیا، ئەویش بۆ حاڵەتەکانی دابارینی باران بە شێوەیەکی یەک لەدوای یەک.

ڕاشیگەیاندووە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە وەرزی پایزی داهاتوودا چاوەڕواندەکرێت ئاڵوگۆڕەکانی کەشوهەوای دەریای سور گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا بێت.

دیاردەی نینۆ بریتییە لە خولێکی گۆڕان لە کەشوهەوا لە زەریای هێمندا دێتە ئاراوە، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر حاڵەتەکانی کەشوهەوا لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی جیهان، دیاردەی نینۆ لەسەر گۆی زەوی لە نێوان ساڵانی ١٩٩٧و ١٩٩٨ ڕوویدا.



PM:05:33:14/07/2018