خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی ئاگادار دەکرێنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، دەرچوانی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە، ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕەكانیان ڕەوانەی پەروەردەكان كراوە..

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند وەك ئامادەكاریەك بۆ وادەی ڕاگەیاندن و كاراكردنی سیستمەكانی وەرگرتن بەڕێگەی (زانكۆلاین، سیستمی ڕاستەوخۆ بەكریدیت، پارالێل و ئێواران) لەیەك كاتدا، ئەمڕۆ پێنچ شەممە 2ی ئابی 2018، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتەكەمان، ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ی سەرجەم خوێندكارانی پۆلی 12 ڕەوانەی پەروەردەكان كرا.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتیشی" دەرچوان دەتوانن لەهەفتەی داهاتوەوە سەردانی قوتابخانەو خوێندنگەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕەكانیان".

هەروەها ڕاشیگەیاند ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەكانی دیكە دەرچوانی پۆلی 12 بەهەمو شێوازەكانی وەرگرتن (زانكۆلاین، سیستمی ڕاستەوخۆ، پارالێل و ئێواران) لەناو یەك سیستم ناویان تۆماردەكرێن و تەنها بەو پاسۆرد و یوزەرنەیمەی كە وەری دەگرنەوە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن و، دواتریش ناوەكانیان لە شوێنی وەرگرتنەكانیان بدۆزنەوە.



PM:06:33:02/08/2018