به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگەیاند، وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاداشتێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و هێزانه‌ی كه له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان پاسه‌وانی بنكه‌كانی ده‌نگدانیان كردووه.
سامی جه‌لال، وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە، له هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش وه‌ك پاسه‌وان له بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌وامیان كردووه.
ڕاشیگەیاندووە"به نوسراوێك داوامان له وه‌زاره‌تی دارایی كرد كه پاداشتێك بۆ ئه‌و هێزانه خه‌رج بكات، له‌ئێستاشدا وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕی خه‌رجكردنی پاداشته‌كه‌داوه و له دوای ته‌واوبوونی رێكاره كارگێڕێیه‌كان پاداشته‌كه دابه‌شده‌كرێت.