لە نێوان ئەو نۆ هاووڵاتیە پەنابەرە نایاساییەی ئەمڕۆ لە ئاوەكانی نێوان توركیا و یۆنان‌دا بەلەمەكەیان وەرگەڕا و خنكان، چواریان خەڵكی خورماتوون.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی كوردستان 24، كاتێك هونه‌ر ره‌عد له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ویستوویانهوه له توركیاوه له رێگه‌ی ده‌ریا به‌ره‌و یۆنان بپه‌ڕنه‌وه، به‌له‌مه‌كه‌یان لە ڕێگەدا وەردەگەڕێ و له ئاكامدا هه‌ریه‌ك له شه‌یما عه‌زیز هاوسه‌ری هونه‌ر، لەگەڵ سێ له كچه‌كانی بهناوەكانی ده‌لال و فه‌ره‌ح و نه‌غه‌م گیانیان له‌ده‌ست دا، ئه‌وانه‌ی ده‌رباز بوون هونه‌ر و كوڕه‌كه‌یه‌تی به‌ناوی محه‌مه‌د.
شه‌ماڵ ره‌عد كه براژنه‌كه‌ی و سێ له برازاكانی له رووداوه‌كه‌دا خنكاون، كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له خورماتووه‌وه ئاواره‌ی سلێمانی بوونه، رایگه‌یاندووە كە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4 و نیو له توركیاوه به رێكه‌وتوون و كاتژمێر 5 رووداوه‌كه‌یان به‌سه‌ر هاتووه.